وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕاگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا بڵاویکرده‌وه، خاڵێکی پشکنینی سه‌ربازی سوپای وڵاتەکەی له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێرحافر له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی سه‌ر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کراوەتە ئامانج و ئەوەش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵکشانی به‌رده‌وامه له دژی پێگه‌کانی سوپا له ژماره‌یه‌ک ناوچه، کە سوپای سووریا "به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌م هێرشه ده‌داته‌وه".
وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "له ئه‌نجامی هێرشه‌که سێ سه‌رباز برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگه‌یشتوه".
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) زانیاریه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریای ڕه‌تکرده‌وه و "دروستکراو و گوماناوی" وه‌سفیکرد.
هه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاندووه، هیچ جموجۆڵ و ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێرحافر ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵکوو هێزه‌کانیان "پابه‌ندن به دانبه‌خۆداگرتن و ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه، به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که ڕه‌نگه هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک له ئه‌نجامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ربچێت".
کۆ گشتیی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە 81 کەس
دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕووی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان داخرا و کۆی گشتی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە گەیشتە 81 کەس و لایەنە کوردستانییەکانیش کاندیدی خۆیان ناساند و یەکێتی بە فەرمی نزار ئامێدی و پارتیش فوئاد حسێن و نەوزاد هادی بۆ ئەو پۆستە تۆمارکردوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆ ئەم خولەی سەرۆکایەتی کۆمار، پێنج ژن خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، کە لە مێژوی دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا ئەمە یەکەمجارە.

نظر شما