دوای هه‌ڵبژاردنی به کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران؛
بەرهەم ساڵح: بۆ خۆم ڕۆژگارێک پەنابەر بووم و ڕەنجی ئاواربوون لە نزیکەوە دەناسم
به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی به‌کۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا، له په‌یامێکدا رایگه‌یاند: "مایه‌ی شانازیمه که وه‌ک کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ڵبژێردرام، بۆ خۆم ڕۆژگارێک په‌نابه‌ر بووم و باش ده‌زانم که چۆن پارێزگاری و هاوکاری ده‌توانن ڕێڕه‌وه‌ی ژیان بگۆڕن، ئه‌م ئه‌زموونه‌م هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌رکردایه‌تیم ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبوون به یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
ناوبراو وتیشی: "له پێشینه‌ی به‌رپرسیارێتیم، په‌نابه‌ران و ئه‌و که‌سانه ده‌بن که به زۆر ئاواره کراون؛ له ڕێگه‌ی پاراستنی ماف و که‌رامه‌تیان و کارکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه، تاوه‌کوو ئاواره‌بوون کاتی بێت، نه‌ک چاره‌نووسێکی هه‌میشه‌یی".
یه‌کێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و روئیا و تێڕوانینی جیاوازیان
کاروان گه‌زنه‌یی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پچڕانێک له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی دروستبوو و کۆمه‌ڵێک پرس به هه‌ڵواسراوی مانه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی کرا و کۆبوونه‌وه‌که خراپ نه‌بوو، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوو که زه‌مینه‌سازی بێت بۆ قۆناغه‌کانی داهاتوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یه‌کێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و روئیا و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه و هیوایان وایه تێڕوانینه‌کان کۆ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵکی پێبکه‌ن به‌هه‌بوونی حکوومه‌تێکی خزمه‌تگوزاری سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی کوردستان.

نظر شما