خبر 2022-08-22 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خاتوونێکی کوردستانی میدالیای زێڕی داهێنەرانی ژنێڤی برده‌وه‌

بەشی کوردستان- خانمە کوردستانیەک میدالیای زێڕی کێبەرکێی نێونەتەوەیی داهێنانی فیدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی ژنێڤی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «پەریسا ئەوسەتی» خوێندکاری ماستەری ئەندازیاری کیمیا لە زانستگای تارن و ئەندامی فیدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی ژنێڤ، توانی میدالیای زێڕی کێبەرکێی نێونەتەوەیی داهێنانی فیدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی ژنێڤ تایبەت بە ئەندامانی فیدراسیۆنەکە بەدەست بێنێت.

ئەم خانمە کوردستانییە خەڵکی گوندێکی سەربە شاری دێولان-ە و توانیویە لە دووهەمین خولی "کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی داهێنان" کە تایبەتە بە ئەندامانی فیدراسیۆن و بە بەشداری کردنی 740 داهێنەر لە 32 وڵات بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم و میدالیای زێڕ بباتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.