خبر 2022-08-21 16:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
میت ئیدیعا دەکات:

بەرپرسی ئاکادیمیای مەشقی سەربازیی YPG لە قامیشلۆ کوژرا

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە 21-8-2022 رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە، محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.