خبر 2022-08-18 19:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەهۆی کڕینی سیستەمی S-400ەوە:

ئەمریکا هۆشداری بە تورکیا دەدات: سزای نوێتان دەخەینە سەر

بەشی تورکیا- سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هۆشداری دایە توركیا كە ئەگەر بێت و سیستەمی نوێی مووشەكی ئێس 400 لە رووسیا بكڕێت سزای نوێ بەسەر ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆب مێنندێز، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، لە کاردانەوەیەکدا بۆ بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵانەی کە باس لە كڕینی زنجیرەی دووەمی سیستمی ئێس 400ی رووسی لەلایەن توركیاوە دەکەن، هۆشداری داوەتە ئەو وڵاتە كە ئەگەر ئەو هەنگاوە هەڵبگرێت سزای نوێ بەسەر تورکیادا دەسەپێندرێت.

مێنندێز ئاماژەشی دا بە هاوکاریی بەرگریی نێوان تورکیا و ڕووسیا و وتی: "بە لەبەرچاو گرتنی پابەندبوونی بە ناتۆ و جێگیر کردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، پێویستە تورکیا بە تەواوی کۆتایی بە هەر هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ڕووسیا و ڤلادیمێر پوتین بهێنێت".

مێندێرز هەروەها ئاماژەی دا بە درێژەی بەزاندنی ئاسمانی یۆنان لەلایەن تورکیاوە و وتی: هیوادارین تورکیا بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئاست هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.