خبر 2021-10-05 05:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەلاسی باوەجانی دەست بەسەر 10 ملیۆن دیناری قاچاخیدا گیرا

بەشی کرماشان- فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاند 10 ملیۆن دینار پارەی بیانی قاچاخ بە هەوڵی هێزەکانیان لەو شارە دەستی بەسەردا گیردراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ "فضل الله پرنو" فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی سەلاسی باوەجانی ڕاشیگەیاند: هێزی ئینتیزامیی سەلاسی باوەجانی لەکاتی گەڕاندا گومانیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و ڕایانەوستان.

ناوبراو درێژەی دا: لە پشکنینەکاندا 10 ملیۆن و دینار پارەی بیانی قاچاخ و یەک ملیار و 800 ملیۆن ڕیاڵی ئێرانی دۆزرایەوە.

لە کۆتاییدا ناوبراو ڕایگەیاند یەک کەس لەسەر ئەم کەیسە دەستگیر کراوە و ڕادەستی دەزگای داد کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.