کۆمپانیای فەیسبووک: لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەری کێشەی وەستانى ئەپەکانمان دەکەین
بەشی زانست و تەکنەلۆژی- کۆمپانیای فەیسبووک روونکردنەوە لەسەر وەستانى ئەپەکانى دەدات و رایدەگەیەنێت لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەن.
کاتژمێر ٦ی ئێوارەى ئەمڕۆ فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى و ئینستگرام و وهتس ئهپ لەکار وەستان و لە راگەیەنراوێکیشدا کۆمپانیای فەیسووک رایگەیاندووە، هەندێک لە بەکارهێنەرانى فەیسبووک رووبەرووى گرفتى وەستانی ئەپەکانى تۆڕەکەیان بوونەتەوە، بەڵام لە ماوەیەکى کەمدا چارەسەرى دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێستا لەکارکردندان بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە و داوای لێبووردنیش دەکات لەو دۆخەى دروست بووە.
هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامیش لە تویتێکدا لەبارەى وەستانى ئەپەکانییەوە روونیکردوەتەوە کە ئینستاگرام و هاوڕێکانی ئێستا بە کاتێکی کەمێک سەختدا تێدەپەڕن.. سەبرتان هەبێت لەگەڵمان و سەرقاڵی چاک کردنەوەین.
شایانی باسە ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه، لهبهشێكی وڵاتانی جیهان، ههردوو تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووک و ئینستگرام لهگهڵ وهتس ئهپ له كاركهوتن.
بۆچوونی بەکارهێنەران