موقته‌دا سه‌در: زۆرترین کورسى لە په‌رله‌مانى داهاتووی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، ده‌بنه هێزى یه‌که‌م له په‌رله‌مانى عێراق و کارنامه‌یه‌کى نوێیان داناوه جێبه‌جێى ده‌که‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له به‌رده‌م هه‌وادارانى حزبه‌که‌ى له نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بنه هێزى یه‌که‌م له‌ناو په‌رله‌مان و زۆرترین کورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست ده‌هێنن.
سه‌در ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، عێراق پێویستى به ئه‌قڵ و لۆژیکه بۆ پاراستنى ئاشتى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و جێبه‌جێ کردنى چاکسازى به‌ڵام پێویستى به‌هێزیشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مریکا و ئیسرائیل و دوژمنه‌کانى وڵات.
بۆچوونی بەکارهێنەران