په‌رله‌مانى کوردستان له‌یه‌ک ساڵدا ته‌نها 11 یاساى په‌سه‌ند کردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخراوى لێکۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند له‌ماوه‌ى یەک ساڵدا په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نها 26 کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه و ته‌نها 11 یاساشى په‌سه‌ند کردووه.
کوردپرێس: به‌پێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوى لێکۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدان، له‌ماوه‌ى یه‌کساڵى ته‌مه‌نیدا په‌رله‌مان ته‌نها 26 کۆبوونه‌وه‌ى کردووه و له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ته‌نها 11 یاساى په‌سه‌ند کردوه و هه‌رله‌وماوه‌یه‌دا په‌رله‌مان حه‌وت بڕیارى ده‌رکردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ته‌مه‌نیدا په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نها 20 یاسى ده‌رکردووه له‌گه‌ڵ 29 بڕیار و به‌شى زۆرى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان بۆ ڕێکخستنى کاروبارى ناو په‌رله‌مان بووه.
له ڕاپۆرتى ڕێکخراوى لێکۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدان باس له‌وه‌ش کراوه، به‌شێکى زۆر له لیست و قه‌واره سیاسیه‌کان پابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌بوون که به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هاوڵاتیانیان داوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران