تەڤگهرى ئازادى پشتیوانى خۆى بۆ کاندیدەکانی یه‌کێتى لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق ڕاگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى په‌یامه‌که‌ى جه‌میل بایک هاوسه‌رۆكى كه‌جه‌كه بۆ پشتیوانیی یه‌کێتى نیشتیمانیى کوردستان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى عێراق، ته‌ڤگه‌رى ئازادى پشتیوانى خۆى بۆ یه‌کێتى و کاندیده‌کانى له ژماره‌یه‌ک له بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکه‌وه ئاشکرای کرد، پشتگیریی خۆی بۆ چەند کاندیدێک لە بازنەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند لەسەر بنەمای قبووڵ کردنی پڕۆژەی تەڤگەری ئازادیی.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەچەند بازنە و ناوچەیەک پشتگیریی کاندیدی جیاجیامان کردووە و دەکەین بەتایبەتی لەسەر بنەمای قبووڵ کردنی پڕۆژەکهمان، کە پێش ماوەیەک ڕامانگەیاند و بەشێک لەو کاندیدە سەربەخۆ و تەنانەت حزبیانەش بەخۆشحاڵیەوە قبوڵیان کردووە و بەڵێنیان داوە لەپێناو بەرژەوەندیە گشتیەکاندا کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەکانی دیکەی تەڤگەریش بکەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران