خبر 2021-10-03 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە دەڤەری حەسەکە ئەندامێکی بڵای داعش دەستگیر کرا

بەشی سووریا- یەکینە تایبەتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەندامێکی باڵای داعش دەستگیر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام حەنا وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند یەکینە تایبەتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەندامێکی باڵای داعشیان لە دەوروبەری حەسەکە دەستگیر کردووە.

حەنا زیاتر وتی: تۆمەتبارەکە تەقەمەنیی بەرهەم هێناوە و گەیاندوویەتە گرووپە چالاکەکانی داعش لە گوندەکانی حەسەکە و دەیرەزوور.

ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی مارکدە و لە باشووری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراوە.

وتەبێژەکەی هەسەدە ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی و ئەندازیاری دەستی بەسەردا گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.