خبر 2021-10-02 16:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی زێوکا شێخای سەر بە پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی زێوکا شێخا لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردوومان کرد و بۆردوومانەکەش دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتووانی گوندەکەدا دروست کردوە.

هەفتەی رابردووش سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی هروری کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک لە باخەکەی خۆیدا بریندار بوو.

سەرچاوە: خەندان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.