خبر 2021-10-02 10:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆیتێرز:

کوردی سووریا دڵنیا نین لە درێژەی پشتگیرییەکانی ئەمریکا

بەشی جیهان- ڕۆیتێرز دەنووسێت: بەڵێنەکانی ئەمریکا بە کوردەکان بۆ مانەوە لە سووریا نەیتوانیوە نیگەرانیی کوردەکان لابەرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە واشنتۆن و هەروەها لە باکووری سووریا کۆ بوونەتەوە دەڵێن ئەمریکا بەڵێنی پێداون کە هێزەکانی لە سووریا نەکشێتەوە.

بەڵام ئاژانسی ڕۆیتێرز لەبارەی ئەو بەڵێنەی ئەمریکا بە کوردانی سووریای داوە، دەنووسێت: ئەم بەڵێنە نەیتوانیوە نیگەرانی و ترسی کوردەکان لابەرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە نیگەرانیی کوردەکان بەبۆنەی کشانەوەی بەپەلەی ئەمریکایە لە ئەفغانستان و دووبارە بوونەوەی ئەو سیناریۆ لە ناوچەکەیانە. لە حاڵێکدا کە کوردەکان ڕووبەڕووی چەندین مەترسین لە داعشەوە هەتا هێرشی تورکیا.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیش دراوە بە ڕێدۆزی جیاوازی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کوردەکانی سووریا. ڕۆیتێرز دەنووسێت: جۆبایدن ڕۆیدۆزێکی یەکپارچەتر و تۆکمەتری لەچاو ترەمپ لەبارەی کوردی سووریاوە گرتۆتە پێش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.