خبر 2021-10-01 04:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروتنێکی گەورەی سەربازیی تورکیا بەرەو سووریا بەڕێکەوت

بەشی تورکیا- تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازیی کە لە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێکهاتوون بەروە سووریا بەڕێخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروانێکی گەورەی سەربازیی تورکیا کە لە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێکهاتوون دوێنەشەو بەرەوە ئیدلیب بەڕێکەوت. ئەم هەوڵەش چەند کاتژمێر دوای کۆبوونەوەی سوچی لەنێوان ئەردۆغان و ڤلادیمیر پووتین ئەنجام درا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاند شەوەی ڕابردوو کاروانێکی گەورەی سەربازیی لە تورکیاوە سنوورەکانی سووریای تێپەڕاندووە و بەرەوە جەبەل زاویە کە بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لەوێیە بەڕێکەوتووە.

لیوا یووسف حەمید وتەبێژی ئەرتەشی ئازادی سووریا کە گرووپێکی بەرهەڵستکاری سوورییە و سەربە تورکیایە ڕایگەیاند تورکیە بنکە سەربازییەکانی خۆی بەهێز کردووە. ناوبراو وتیشی تورکیا ئەم کاراوانەی بەرەو ئامانجێکی سەربازی بەڕێخستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.