خبر 2021-09-30 17:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەردۆغان پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پووتین:

پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا بەئاڕاستەیەکی ئەرێنی رۆیشتوون

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیایان تاوتوێ کردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی باسی لەوە کردوە، لەچەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی رۆیشتوون.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیا بەردەوامە لە پابەندبوون بە ھەموو ئەو تایبەتمەندیانەی لەگەڵ ڕووسیا لە سووریا بڕیاریان لەسەر داوە، چوونکە ئاشتی لەسووریا بەستراوەتەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا و "هەنگاوەکانی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە سووریا گرنگییەکی گەورەی هەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.