خبر 2020-10-31 12:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

386 هاووڵاتیی دیکە لە یەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 7820 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 386 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 34 هەزار و 864 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 10ی گەڵاڕێزانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 7 هەزار و 820 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 612 هەزار و 772 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 386 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 34 هەزار و 864 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 481 هەزار و 930 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.