خبر 2020-10-31 10:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پەیوەندییێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوود چاوشئۆغڵو ئەنجام دا.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، فوئاد حوسێن بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای توركیا روویدا، پرسە و هاوخەمی خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكە كردووە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، فوئاد حوسێن هاوسۆزی حكوومەت و گەلی عێراق بۆ حكوومەت و گەلی توركیا نیشانداوە.

بەپێی دوایین ئامارەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی كە ئێوارەی دوێنێ‌ هەینی، بە گوڕی ٦.٦ پلە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای توركیا و كەناراوەكانی دەریای ئیجە روویدا گیانیان لەدەست داوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥ كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٨٠٤ كەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.