بۆشایییە ئەمنییەکانی باکوور کەرکووک بە هێزی پێشمەرگە پڕ دەکرێتەوە
کوردپرێس:
لیوا مه‌ریوان به (کەرکووک ناو)ی وت نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانیان به‌ره‌و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه جووڵه‌یان كردووه و له‌و شوێنانه‌ی بۆشاییی ئه‌منی هه‌یه؛ جێگر ده‌بن.
ئه‌و جووڵه‌پێكردنه‌ی پێشمه‌رگه به‌هۆی مه‌ترسیی داعشه‌وه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی سێ گه‌نج به ده‌ستڕێژی گولـله كوژران و داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت.
ئەو کارەساتە تراژیدییە، ئێوارەی 17ی تشرینی یەكەم لە ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحیەی شوان - باكوری خۆرئاوای كەركوك – روی دا، كاتێك دوو برا ئارام مستەفا محەمەد، هەرێز مستەفا محەمەد و ئامۆزایەكیان بەناوی پێشەوا عەبدولڕەحمان، لە گوندی شەوگێڕەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ دەچنە گوندی توڵکی و لەوێ دەستڕێژی گولـلەیان لێدەكرێت و دەستبەجێ دەكوژرێن، دواتر هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا تەرمەكانیان دەسوتێنرێن.
لیوا مەریوان ساڵەیی، فەرماندەی لیوای هێزەکانی 126ی پێشمەرگە وتی "له ئه‌مڕۆوه دەستمان کردووە بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە لە ناوچەی شوان و شێخ بزێنی".
پێشمه‌رگه ده‌چنه گوندەکان؛ بەتایبەت ئەو ناوچانەی مه‌ترسی جموجۆڵی داعشی تێدایە، "ئێمە ڕێگە نادەین خەڵکی ئەو گوندانە کە کەسانی تێکۆشەرن لە گوندەکان ئاوارە بن و شوێنەکانیان چۆڵبکەن".
ئه‌و شوێنه‌ی سێ گه‌نجه‌كه‌ی تێدا كوژرا؛ ناوچەیه‌كی بەگشتی سەختە و لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدایە و دەكەوێتە سنوری گوندی توڵكی – هاوسنور لەگەڵ گوندی شەوگێڕ، كه بە ناحیەی شوانە لە باكوری خۆرهەڵاتی كەركوك، بەڵام لەڕوی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی قەرەناوە لە شارۆچكەی تەقتەق و دەكەوێتە سەر زێی بچوك.
"لە هەڵمەتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا، چەندین شوێنەوار و پاشماوەیەکی داعش دۆزراونه‌ته‌وه، بەپێی زانیارەکانی ئێمە نزیکه‌ی شەش چەکدار لە ناوچەکەدا هەن، کە خۆیان بەخەڵک نیشان دەدەن بۆ ئەوەی هەبونی خۆیان بسەلمێنن، بە ڕۆژ خۆیان حەشار دەدەن بەشەویش دەردەکەون".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، 25ی تشرینی یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌ی شێخ بزێنی ئه‌نجام دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران