186 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا
بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا تۆمارکردنی (186) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
کوردپرێس:
دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکووری و خۆرهەڵاتی سووریا رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 186 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و تووشبووەکان پێکهاتوون لە (87) نێر و (99) مێ، زۆرترینی لە دێرکە (72) حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، دوای ئەو قامیشلۆ بە (41) حاڵەت و حەسەکەش بە (36) حاڵەت پلەی سێیەمی گرتوە لە زۆرترین توشبوی نوێی کۆرۆنادا.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: لەماوەی (24) سەعاتی رابردوودا (11) حاڵەتی چاکبونەوەی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا:
تووشبووان: 4350
چاکبوونەوە: 704
گیان لەدەستدان: 119
بۆچوونی بەکارهێنەران