خبر 2020-10-29 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
كونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر:

ڤیزای گەشت كردن ئێران بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕانەگیردراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر دەنگۆی راگرتنی ڤیزای گەشت كردنی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی رەت كردەوە.

بەپێی هەواڵی گوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، ئاماژە بەوەداوە، راگرتنی ڤیزای گەشت كردن ئێران بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دوورە لە راستییەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاكوو ئێستا، سێ دەروازەی سنووری ئێران بە رووی ئەوانەی کە ڤیزای نەخۆش و بازرگانی و خوێندنیان كراوە بوونە‌، جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی هاتووچۆ هەبووە، بەڵام ڤیزای گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و بڕیار لێنەدراوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.