415 هاووڵاتیی دیکە لە یەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 6824 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 364 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 33 هەزار و 714 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 7ی گەڵاڕێزانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 824 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 588 هەزار و 648 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 415 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 33 هەزار و 299 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 467 هەزار و 917 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران