خبر 2020-10-27 15:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بە مەبەستی ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا؛

ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

بەشی سووریا- ئیدارەى خۆسەر لە کوردستانی سورویا بۆ ماوەى ١٠ رۆژ قەدەغەکردنى هاتووچۆى راگەیاند بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

کوردپرێس:

ئیدارەى خۆسەر لە باکورو رۆژهەڵاتى سووریا چەند بریارێکى بۆ رووبەروونەوەى کۆرۆنا راگەیاند و یەکێک لە بڕیارەکان راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆیە بۆ ماوەى ١٠ رۆژ کە لە ڕۆژی 30ی تشرینی یەکەمی 2020ەوە دەست پێدەکات و تا 8ی مانگی 11ی 2020 بەردەوام دەبێت.

هەروەها بڕیار دراوە بە داخستنى تەواوى بازاڕ و ئەو شوێنانەى کە هۆکارى کۆبوونەوەى هاووڵاتییانن و سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دادەخرێن جگە نەخۆشخانەکان و شوێن و هاتووچۆى نێردە دیبلۆماتییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.