مەزلووم كۆبانی: ئەردۆغان ئایینی موسڵمان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت
بەشی سووریا- مەزلووم كۆبانی، فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئایینی موسڵمان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزلووم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لە دوو توویتدا بە زمانی فەڕەنسی نووسیویەتی: "رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سووكایەتی كردن بە ماكرۆن پشتگیری دەوڵەتی ئیسلامی کرد، ئەوەش گوزارشت لە بۆچوونی موسڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکوو ئەردۆغان ئایینی موسڵمان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بەکار دەهێنێت."
كۆبانی لە توویتی دووەمدا نووسیویەتی: "ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا یارمەتی پاراستنی موسڵمانانی داوە لە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوەکە و پاراستنی بەها مرۆییەکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران