7 کەسی دیکە لە ئیلام بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ کۆی ئاماری مردووان گەیشتە 340 کەس
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن لەو پارێزگایە گەیشتە 340 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 3ی گەڵاڕێزانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 340 حاڵەت.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 187 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 14 هەزار و 505 حاڵەت.
بۆچوونی بەکارهێنەران