خبر 2020-10-21 14:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

3 قوربانی و 375 حاڵەتی نوێی تووشبوون تازەترین ئاماری کۆرۆنا لە ئیلام

بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 375 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە سنووری 14 هەزار حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 30ی ڕەزبەری 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 325 حاڵەت.

کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 375 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو پارێزگایە گەیشتە 13 هەزار و 959 حاڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.