خبر 2020-10-11 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئاسایشی هەولێر:

په‌كه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سه‌رزێڕێی تیرۆر كردووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی رایگه‌یاند: لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆر کردنیان لێکردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌: "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆر کردنیان لێکردبوو".

ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە بەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت.

غازی لە ساڵی 1985 بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 1988 ئاواری ئێران بووە، لەگەڵ براکانیدا لە شەڕی داعشدا بەشدار بوون.

شایانی باسە ئێوارەی 08-10-2020، غازی ساڵح ئالیخان بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی لە گوندی بیگداودا بە گولـلە کوژرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.