خبر 2020-10-09 12:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

139 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 1 حاڵەتی نوێی مردن لە کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 381 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 18ی ڕەزبەری 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 381 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 1 هاووڵاتیی دیکەش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 498 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.