خبر 2020-10-07 09:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکانی سووریا پێی نایە قۆناخی سێیەم

بەشی سووریا- ئەندامی ناوەندیی ENKS ڕایگەیاند قۆناخی سێیەمی دانوستانەکانی یەکگرتن لەنێوان ENKS و PYNK دەستی پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێعمەت داوود، ئەندامی لیژنەی ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) ئاماژەی دا بە دۆخی دانوستانەکانی نێوان لایەنە کوردیەکان لە سووریا و ڕایگەیاند: «دانوستانەکان لەسەر پرسی یەکگرتنی کوردەکان لەنێوان ENKS و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) پێی ناوەتە قۆناخی سێهەم».

ناوبراو دەڵێت: ئێمە وەکوو ئەنەکەسە لە کوردستانی سووریا خوازیاری دامەزراندنی هاوبەشیێکی ڕاستەقینەین و بەنیازین لەگەڵ لایەنی بەرنبەردا لە گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارەدانی ناوچەکە بەشدار بین تاکوو بتوانین چاوەڕوانییەکانی خەڵک لەبارەی خزمەتگوزارییەکانەوە جێبەجێ بکەین.

ننێعمەت داوود وتیشی بۆیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجمانە هاوبەشیی ڕاستەقینەمان دەوێت و دانوستانەکانیش بەباشی دەچنە پێشەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.