خبر 2020-10-03 07:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش لە خانەقین، هێرشی کردە سەر گوندێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی سنووری شارۆچکەی خانەقین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو لە گوندی ئوم حونتەی سەر بەشارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە بەپارێزگای دیالە، شەڕ لەنێوان چەتەکانی داعش و دانیشتوانی گوندی ئوم حونتە ڕوویداوە.

لەمبارەوە شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کۆکس بە ڕۆژنیووزی ڕایگەیاندووە: چەکدارانی داعش بە چەکی نیشانەشکێن هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی پاسەوانی دانیشتوانی گوندی ئوم حونته، لەبەرامبەریشدا دانیشتوانی گوندەکە و سوپای عێراق وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، ئێستا شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

چەکدارانی داعش بەهۆی نزیکییان لەناوچەی شێخ باوە، بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ئەو ناوچەیە، گوندی ئوم حونتە چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش بووەتەوە، بۆیە دانیشتوانی گوندەکە خۆیان خاڵی چاودێرییان داناوە و گوندەکەیان دەپارێزن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.