بەرهەم ساڵح: میراتی سیاسی مام جەلال زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له قاڵبی حزبی به‌رته‌سکدا کورت بکرێته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆككۆماری عێراق لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: ئێستا له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌یرانه‌کانی عێراق و کوردستاندا له هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به‌وه هه‌یه سیاسه‌تی چه‌پکه گوڵی مام به‌گیانی هاریکاری و راستگۆیی به‌رجه‌سته بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لەپەیامەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، "سێ ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوای سه‌رکرده و رابه‌ری مه‌زن مام جه‌لال تێئه‌په‌ڕێت که‌چی بارته‌قای سی ساڵ بیری حیکمه‌ت و سایه و سێبه‌ری ئه‌و مامۆستا مه‌زنه ئه‌که‌م".
سەرۆككۆماری عێراق لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەی بۆ جەلال تاڵەبانی ئەوەی تووە، "له‌م یاده‌دا ئه‌مه‌وێ دووپاتی بکه‌مه‌وه که میراتی سیاسی مام زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له قالبی حزبی به‌رته‌سکدا کورت بکرێته‌وه، چوونکه به‌شێکی هه‌ره گرنگی مێژووی سیاسی وڵاته‌که‌مان پێک ئه‌هێنێت، خۆیشی سیمبولێکی هه‌ره دره‌وشاوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه به‌مانا هه‌ره فراوانه‌که‌ی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران