روانگەی سووری: تورکیا تائێستا 850 چەکداری سووریی ڕەوانەی ئازەربایجان کردووە
بەشی سووریا- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیێنێت؛ کاروانێکی دیکە لە چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکانی سووریا گواستراونەتەوە بۆ ئازەربیجان و بەمەشەوە ژمارەیان دەگاتە 850 کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: کۆمپانیا ئەمنییەکانی تورکیا 530 چەکداری توندڕەوی دیکەی سووریان گواستۆتەوە بۆ ئازەربیجان و بەوەش کۆی ئەو چەکدارانەی لەلایەن تورکیاوە رەوانەی ئەو وڵاتە کراون، گەیشتوەتە 850 چەکدار.
روانگەی سووری دەڵێت: ئامادەکاری کراوە کە لەچەند سەعات و رۆژی داهاتوودا ژمارەیێک کاروانی دیکەی چەکدارانی سووریی رەوانەی ئەو وڵاتە بکرێن، بۆ شەڕکردن لە ناوچەی قەرەباغ لەدژی ئەرمینیا.
ئەوە لەکاتێکدایە رووسیا چەند جارێک داوای کردوە کە بەهیچ شێوەیێک چەکداری توندڕەوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ململانێکانی قەرەباغ بەشدارییان پێ نەکرێت و ئاماژەی بەوەکرد، کە چەندین چەکداری سووری لە لیبیاوە بۆ قەرەباغ دەگوازرێنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران