خبر 2020-10-01 07:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان:

تەعامولی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا باشتر بووە

بەشی جیهان- وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش دەڵێت هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا تەعامولێکی باشیان پێکەوە هەیە و خەریکی داڕشتنی بەرنامەن بۆ دامەزراندنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ماڵپەڕی ئەمەریکیی ئەلمانیتۆری وتووە: هاوپەیمانان پشتگیری دەکەن لە باشتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

ناوبراو زیادی کرد: کۆبوونەوە لە ئاستی باڵا لەنێوان فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا بەڕێوە دەچێت و وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان خەریکی بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆسەیێکن بۆ دامەزراندنی ناوەندی فەرماندەیی هاوبەش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا. ئەم هەڵمەتانەش هاوکاری و تەعامول لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا زیاتر دەکات.

وتەبێژی هاوپەیمانان جەختی کردەوە هێزەکانیان وەکوو چاودێر و هۆی باشتر بوونی ئەو پەیوەندییە کار دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.