لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 13 هەزار قوتابی لە خوێندن بێ بەشن
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنان و پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت: 30لەسەدی ئەوانەی لە خوێندن بێ بەشن بەهۆی هەژاری و کار بەمەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیانەوەیە.
«ئیبراهیم محەمەدی» لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: یەک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەروەردە باڵ کێشان بەسەر هەموو منداڵانە.
ناوبراو وتیشی هەموو ساڵێک هەوڵی دۆزینەوەی ئەو منداڵانە دەدەین کە لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە و ساڵی ڕابردوویش 13 هەزار و 938 کەسی بێ بەش لە خوێندن لە پارێزگادا دەست نیشان کراون . 3 هەزار و 335 کەسیان گەڕێنراونەتەوە قوتابخانەکان.
محەمەدی بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنان و پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وەبیری هێنایەوە 30 لەسەدی ئەوانەی لە خوێندن دوو کەوتوونەتەوە بەبۆنەی هەژاری و کارەوەیە کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان دەستیان پێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران