گفتگو 2020-04-18 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
زانکۆی پزیشکیی کرماشان تایبەت بۆ کوردپرێس:

31 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان تۆمار کراوە/ 56 کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە

بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی شەمە 30ی خاکەلێوە، 807 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 56 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 30ی خاکەلێوەی 1399 بەرانبەر بە 16ی ئەیپرێڵی 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 807 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 56 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.

ناوبراو هەر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەکانیشەوە گوتی هاتن بۆ پارێزگای کرماشان بە هەموو شارەکانیەوە قەدەغەیە و ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش ڕێنماییی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکردووە و پێویستە هاووڵاتییان پێبەند بن بە ڕێنمایییەکانی پارێزگا و وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی پزیشکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.