گفتگو 2020-02-23 13:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێ پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:

پێوەندیی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێ پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت هەرێمی کوردستان ڕێوپوێنی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس گرتۆتە بەر بەڵام پێوەندیی بازرگانیی لەگەڵ ئێران پەک ناخات.

کوردپرێس:

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەرپرسێ پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ کوردپرێس وتوویەتی کۆمەڵێک ڕێوشوێن و سنووردارکردنی هاتوچۆ لە ئێرانەوە گیراوەتە بەر ئەوەش لە بەر بڵاوبوونەوەی چەند کەیسێکی نەخۆشیی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیرەکان و پارێزگارەکان و قایمقام و مودیر گومرگەکان و مودیرعامی وەزارەتەکان، بڕیار درا هاتوچۆ لە سنوورەکانەوە ڕابگیرێت. تەنها ئێرانییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و هەروەها عێراقییەکان لە ئێرانەوە دەتوانن بگەڕێنەوە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ قەرەنتینە دەکرێن و لە ژێر چاودێری دوکتۆرەکاندا بن و لە مەرزەکانی کێلێ و شۆشمێ و سەیرانبەند و شێخ سڵە هاتوچۆ ڕاگیراوە. بەڵام بە نیسبەت تیجارەتەوە بەردەوام دەبێت.

بەرپرسێ پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان زیادیشی کرد هاتوچۆی فڕۆکەکانیش ڕاگیراوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کە بە نیسبەت دیپڵۆماتکاران ئاسانکاری دەبێت.

شایانی باسە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس ڕۆژی شەمە 22ی شوباتی 2020 هەموو دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی ئێراندا قەپات کرد و ڕایگەیاند تەنها ئێرانییەکان دەتوانن لە هەرێمەوە بگەڕێنەوە ئێران و عێراقییەکانیش لە ئێرانەوە دەتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بەڵام بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەبێت لە ژێر چاودێریی تیمی پزیشکیدا بن و قەرەنتینە بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.