خبر 2019-12-02 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ جاری دووهەم کونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف سوتێندرا/ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ جاری دووهەم لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیێک کەس بە ناوی خۆپیشاندەرەوە ئاگریان لە کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف بەردا و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە 1ی کانوونی یەکەمی 2019 ژمارەیێک لە خۆپیشاندەرانی نەجەف دیسان هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە و ئاگریان تێبەردا، لە بەیاننامەیێکیشدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی نەجەف دەڵێت: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندەران هێرشیان کردبوە سەر کونسوڵخانەی ئێران و ئەوەش ناڕەزایەتی تارانی بەدوای خۆیدا هێنا و حکوومەتی عێراقیش ئیدانەی ئەو کارەی کرد.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند، دوای ئەوەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە نەجەف سووتێنرایەوە تیمەکانی بەرگریی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

شایانی باسە رۆژی 11/27/2019 خۆپیشاندەران کونسوڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف سووتاند بەڵام ستافی کونسولخانەکە هیچ زیانێکی گیانییان بەرنەکەوتووە، بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان قەدەغەی هاتوچۆیان لە شەقامەکانی نزیک لە کونسخانەکە ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.