خبر 2019-12-01 20:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە و ڕووسیا لەبارەی بڵاوەپێکردنی هێزی ڕووسیا لە عامودا، تلتەمر و عەین عیسا رێککەوتن

بەشی سوووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا دیداریان کرد و لەو دیدارەدا هەردوولا ڕێککەوتن لە سەر بڵاوەپێکردنی هێزی ڕووسیا لە عامودا و تلتەمر و عەین عیسا.

کوردپرێس:

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا کۆ بووەوە و پێکەوە باسیان لە بارودۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کرد.

مەزڵووم کۆبانێ لە بارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "شەرەفمەندین ئەمڕۆ میوانداری ئەلێکسەندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریامان کرد، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان ئەنجامدا، رێککەوتین لەسەر بڵاوەکردنەوەی هێزەکانی رووسیا لە هەریەک لە عامودا، تەلتەمر، عەین عیسا؛ ئەمەش لە پێناو ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە".

مەزڵووم کۆبانێ ئەوەشی نووسیوە، "خوازیاری هەوڵی هاوبەشی زیاترین بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەمان".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.