ژمارەیێک بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی سووریا بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 20 بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی له عێراقه‌وه چوونه‌ته باکووری سووریا.
کوردپرێس: به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌و بارهه‌ڵگره ئه‌مه‌ریكیانه له پارێزگای حه‌سه‌كه جێگیر بوونه و مه‌به‌ستیانه پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، 60 ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی، جێگۆڕكێیان كردووه و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رمێلانی نزیک كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیر بوونه، زۆربه‌یان له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌كه و ره‌ققه جێگیر بوونه.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، به‌شێک له‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌ش، به‌ره‌و باشوور و رێگه‌ی نێوان شه‌دادی دێرزوور رۆیشتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران