خبر 2019-11-30 05:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش هێرشی کردە سەر گوندێکی ئیدارەی گەرمیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی هێرشی داعشەوە لە گوندی کوڵەجۆی ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ گیانی لەدەست دا و دوو کارمەندی دیکەی ئاسایشیش بە سەختی بریندار بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 29ی تشرینی دووهەمی 2019 داعش سێ گوللە هاوەنی ئاراستەی شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری کرد و دوای رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ ئاسایشی شارەکە، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و چوار کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

سەلاحەدین محەممەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند "دوو کارمەندی ئاسایش بەناوی (جومعە عەبد و محموود جومعە) شەهید بوون، ئێستا هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و پێشمەرگە لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە".

بەگوتەی پەیامنێری ڕووداو، دوای ئەوەی داعش گوللە هاوەنەکانی ئاراستەی کوڵەجۆ کردوون، ئاسایشی شارەکە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و بە گوللەی قەناس رائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و چوار کارمەندی دیکە بریندار کراون.

کوڵەجۆ شارۆچکەیێکە سەر بە قەزای کفرییە، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاوبارە، لە باشوور لەگەڵ گوندی کەنەسۆر، لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دەکەی عەبدولقادر و لە رۆژئاواش لەگەڵ گوندی سیتەپان.

هاوکات تەلەڤزیۆنی كوردستان24 ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ناحیەی كوڵەجۆی سەر بە كفری، لە ئەنجامدا موقه‌ده‌م سمكۆ، بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و دوو كارمەندی دیكە بە ناوەكانی مەحموود جومعە و جومعە عەبد شەھید بوونە، ھەروەھا پێنج كارمەندی دیكە و دوو منداڵ و ژنێك بریندار بوونە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.