خبر 2019-11-27 18:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هەواڵنێری میدیای فەرمیی ئێران:

هێرش کرایە سەر کونسووڵخانەی ئێران لە نەجەف

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند ژمارەیێک کەسی نەناسراو بە ناوی خۆپیشاندەر هێرشیان کردۆتە سەر کونسووڵخانەی ئێران لە نەجەف.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شەوی چوارشەمە 6ی سەرماوەز بەرانبەر بە 27ی تشرینی دووهەمی 2019 ژمارەیێک کەسی نەناسراوە بە ناوی خۆپیشاندەرەوە هێرشیان کردە سەر کونسووڵخانەی ئێران لە نەجەف و باڵەخانەی کونسووڵخانەکەیان سووتاند.

بەپێی ڕاگەیێندراوی میدیای فەرمیی ئێران لە کاتی هێرشەکەدا هێزە ئەمنییەکەتان کاردانەوەیان نەبووە تەنها سەیری جووڵەی ئاژاوەگێڕانیان کردووە.

هەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران سەرکۆنەی ئەو هێرشەیان کردووە و ئێران بە فەرمی ناڕەزاییی وڵاتەکەی گەیاندۆتە باڵیۆزی عێراق لە تاران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.