فیلمی ئیڤان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێنا
بەشی فەرهەنگ و هونەر- فیلمی ئیڤان چیرۆكی رزگاربوویێکی دەستی داعشە کە خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاریی له‌فێستیڤاڵی مینی فیلمی كاردیڤ به ده‌ست هێنا.
کوردپرێس:
ره‌فیق فوئاد یار ئه‌حمه‌دی ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئیڤان تایبه‌ت به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌ھۆی سه‌رقاڵ بوونم به‌پرۆژه‌ی نوێی فیلمسازیم كه فیلمێكی درێژخایه‌نی فیچه‌ری دۆكیۆمێنتارییه نه‌متوانی به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه بكه‌م، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه له رێگای پۆسته‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌م پێ گه‌یشت.
ناوبراو وتیشی: جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی بكه‌م له‌ھه‌موو ئه‌ندامانی به‌شداربووی ئه‌م فیلمه و ھه‌روه‌ھا ده‌ستخۆشی بكه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی مینی فیلمی كاردیف.
بۆچوونی بەکارهێنەران