لە پارێزگای دێرسیم هاوسەرۆکانی تەشکیلاتی هەدەپە دەستگیر کران
بەشی تورکیا- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر خانووی هاوسەرۆکانی تەشکیلاتی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پارێزگای دێرسیم و دوو هاوسەرۆکیان دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلە بەیانیی ڕۆژی 29ی سێپتێمبێر، هیدیر چیچەک و ئوزلەم توپراک هاوسەرۆکانی هەدەپە-یان لە پارێزگای دێرسیم دەستگیر کرد و بۆ ناوەندی پۆلیسی شارەکە گواستیانیانەوە.
هاوکات لەگەڵ دەستگیر کردنی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە دێرسیم، یوونس ئاراز، جەمیلە ئاتاش، ئۆزگە خۆشئۆغڵۆ کە دیکەی ئەندامانی تەشکیلاتی هەدەپە-ن دەستگیر کران.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر خانووی فەرهاد یڵدز بەڵام چون لە ماڵ نەبوو نەیانتوانی دەستگیری بکەن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران