وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا داخستنی فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وانی نه‌ناسراوی ڕاگه‌یاند
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه نه‌ناسراوه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش جار کایه‌ی ئاسمانی تورکیا ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوڕات و ڕۆژئاوای شاری کلیسی تورکیای به‌زاند له‌لایه‌ن دوو فڕۆکه‌ی جۆریF-16 ه‌وه خرایه خواره‌وه.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی شه‌ممه 28ی ئه‌یلوولی 2019 فڕۆکه‌یێکی بێفڕۆکه‌وان بۆ ماوه‌ی شه‌ش جار کایه‌ی ئاسمانی تورکیا، ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوڕات و ڕۆژئاوای شاری کلیسی تورکیای به‌زاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ھاتووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه نه‌ناسراو بووه، له‌لایه‌ن دوو فڕۆکه‌ی جۆری F-16ه‌وه که له بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجه‌رلیک ھه‌ڵساون، کاتژمێر 13:24 خوله‌ک (به کاتی ناوخۆی تورکیا) کرایه ئامانج."
شایانی باسه؛ تیمه‌کانی جه‌ندرمه‌ی سه‌ر به پارێزگاکه پاشماوه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌که‌یان له ناوچه‌ی نێوان بنکه‌ی سه‌ربازیی چلدرئۆبا- ناوه‌ندی حه‌وانه‌وه‌ی کاتی به‌شیریه دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران