خبر 2019-09-29 10:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزى شاراوە لە ژێر ناوى داعشدا، هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى، هۆشدارى دەدات لە خراپ بوونى دۆخى ئەمنى ناوچە کێشە لەسەرەکانى پارێزگاى دیالە، دەڵێت" هێزى شاراوە لە ژێر ناوى داعشدا، هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان".

کوردپرێس: لە گفتوگۆیێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، شێرکۆ میروەیس کە هاوکات پەرلەمانتارى عێراقیشە، رایگەیاند: "هیچ هەماهەنگیێک نیـیە لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە دەوروبەرى خانەقین، چوونکە عێراق جدى نیـیە لە چارەسەرکردنى کێشەى ئەو ناوچانە".

شێرکۆ میروەیس، حکوومەتى عێراقى تۆمەتبار کرد بەوەى بەدەنگەوە هاتنى نیـیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى دەوروبەرى خانەقین، لە کاتێکدا پێشتر گفتوگۆ و نەخشەرێگاى هاوبەش هەبووە بۆ ئەو مەبەستە.

سەرکردەکەى یەکێتى کە ماوەیێکى زۆر بەرپرسى مەڵبەندى حیزبەکەى بووە لە خانەقین، روونی کردەوە لە کۆى 93 گوندى دەورووبەرى خانەقین، سەرووى 20 گوندیان چۆڵ کراون، چوونکە هێزە عێراقیەکان ناوچەکەیان پێ ناپارێزرێت و نامۆن بە ناوچەکە.

دەربارەى قەبارەى مەترسیەکانى داعش لەسەر خانەقین و دەوروبەرى، شێرکۆ میروەیس نکۆڵى نەکرد لە جم و جۆڵى چەکدارانى سەربەو رێکخراوە، وتى "بەڵام هێزى شاراوەى تر بەناوى داعشەوە هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنیشینەکان، دەیانەوێت ناوچەکە تەعریب بکەنەوە و دانیشتوانەکەى دەربکەن".

لە کۆتایى قسەکانیدا بۆ دەنگى ئەمەریکا، شێرکۆ میروەیس روونی کردەوە فرە مەرجەعى و فرە هێزى لە ناوچە کوردستانیەکانى دیالە، ترس و دڵەڕاوکێى لاى خەڵکى ناوچەکە دروست کردووە، وتى: "چەندین هێز لەو ناوچانە هەن، کەس قەڵەمى کەس ناخوێنێتەوە و کەس نازانێت کێ مەرجەعى کێیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.