به‌رپرسێکى باڵاى به‌غدا: به‌م نزیکانه زۆربه‌ی کێشه‌کانی نێوان به‌غداد- هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 28ی ئه‌یلوولی 2019 نه‌عیم حه‌مید غه‌زى له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئه‌گه‌ری زۆره به‌م نزیکانه زۆربه‌ی کێشه و ناکۆکییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بن.
ناوبراو زیادی کرد: شاندى دانوستانکارمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌کان و ناوچه جێناکۆکه‌کان و که‌رکووک که ئه‌مانه‌ش دیارترین کێشه‌کانن.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: شانده هاوبه‌شه‌کان به‌رده‌وامن له گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و به‌م نزیکانه زۆرێکیان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
شایانی باسه؛ که‌متر له مانگێک له به‌رده‌م هه‌رێم و به‌غدا ماوه بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن پێش ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات به مه‌به‌ستى تاوتوێ کردنى.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران