خبر 2019-09-28 16:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پارێزگای کوردنشینی سێرت پێکدادان لەنێوان پەکەکە و هێزی تورکیا ڕوویدا

بەشی تورکیا- تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه‌ و هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه‌ له‌ پارێزگای سێرت ڕووبەڕووی چەکدارانی پەکەکە بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوخۆی وڵاتدا، تیمەکانی فەرماندەی گشتی جەندرمەی سێرت و ھێزی تایبەتی جەندرمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی، لە گوندەواری قەزای ئەروە ڕووبەڕووی چەکدارانی پەکەکە بوونەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاندووە بە هۆی ئەو پێکدادانە 5 ئەندامی پەکەکە کوژاون و ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان داوە‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.