یه‌که‌م دانیشتنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا له جێنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌شی سووریا- چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیک له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که ڕۆژی 30ی ئه‌کته‌وبری 2019 یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له جێنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێت.
کوردپرێس:
له‌مدواییه‌دا ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باسی له پێکهاتنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا کرد و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نزیک له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست که‌وتووه ڕۆژی 30ی ئه‌کته‌وبری 2019 یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا له جێنێڤ ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه؛ له لیژنه‌که‌دا حیزبی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (په‌یه‌ده) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که ته‌قریبه‌ن یه‌ک له‌سه‌ر چوار خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه- نوێنه‌ریان نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران