ڕووسیا هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدانی بنکه سه‌ربازییه‌کانی له سووریا ده‌خاته گه‌ڕ
به‌شی سووریا- ڕووسیا ده‌یهه‌وێت په‌ره به بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیم له لازقیه‌ی سووریا بدات که پێشتر چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیدلبه‌وه کراوه‌ته ئامانج.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیاوه ده‌ست که‌وتووه ئه‌و وڵاته ده‌یهه‌وێت بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیمی لازقیه‌ی سووریا په‌ره پێبدات که پێشتر و چه‌ندین جار له ئیدلبه‌وه کرابوویه ئامانج.
ڕووسیا هه‌نگاوه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدان به لاینی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه و هه‌روه‌ها دروستکردنی لاینی نوێ بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه و کۆپته‌ر له‌م بنکه سه‌ربازییه ده‌ست پێکردووه.
هه‌روه‌ها ڕووسیا بۆ پاراستنی فڕۆکه و کۆپته‌ره‌کانی له هێرشی درۆنه‌کانی سووریا چه‌ندین هه‌نگاری نوێ له‌و بنکه ئاسمانییه دروست ده‌کات.
شایانی باسه؛ ڕووسیا له ئێستادا 30 فڕۆکه و کۆپته‌ری سه‌ربازی له بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیمی سووریا هه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران