خبر 2019-09-27 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ تیرۆریستی داعش له ‌هه‌ولێر دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە روونکردنەوەیێکیدا بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی سەربازیی عێراقی رایگەیاند ''سێ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران".

کوردپرێس‌: بە گوێرەی روونکردنەوەیێکی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی سەربازیی عێراقی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سێ ئەندامی ئەو رێکخراوە لە هەولێر لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ موسڵ دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی سەربازیی عێراقی ئاشکراشی کردووە کە تیرۆرستان لە شارۆچکەی مەخموردا دەستبەسەر کراون.

هەر لەو روونکردنەوەیەدا ئەوەش خراوەتەروو کە یەکەکانی ئەمنی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکدا دەستگیرکراون و بە جێبەجێ کردنی ماددەی چوارەمی دەستووریی لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.