ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:
یەپەگە کونترۆڵی ئەو ناوچانەی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە ڕادەستی ئەنجومەنی سەربازیی خۆجێیی دەکات
بەشی سووریا- ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند هێزەکانی یەپەگە لەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی فورات کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە کشاوەتەوە و ڕادەستی ئەنجومەنی سەربازیی خۆجێیی ناوچکەی کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سووریای دیموكرات لەبارەی ڕێککەوتنی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژهەڵاتی فورات وتی: یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەی شێرێمەن کشاونەتەوە و ئێستا لەلایەن هێزە خۆجێییەکانەوە کونترۆڵ دەکرێت.
ئیلهام ئەحمەد لە وتەکانیدا ئاشکراشی کردووە یەپەگە چەکە قورسەکانی بە قووڵایی 19 کیلۆمەتر لەم ناچەیە دوور خستۆتەوە و کونترۆڵەکەی داوەتەی دەستی ئەنجومەنی سەربازیی ناوچەکە. پاش کشانەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل لەم ناوچەیە مەودای نێوان سریکانی تا گرێ سپی لەژێر کونترۆڵی دوو ئەنجومەنی سەربازیی خۆجێیی ناوچەکەدا دەبێت.
سەرچاوە: KRDnews
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران